5 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
له مانگی ئایاردا عێراق گه‌وره‌ترین وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وت بووه بۆ ئه‌مریكا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له مانگی ئایاری 2025 ـدا 30 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له وڵاتانی ڕێكخراوی ئۆپیكه‌وه هاورده كردووه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كه عێراق له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه نه‌وتی بۆ ئه‌مریكا ناردووه كه نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بووه. هه‌ریه‌ك له نێجریا و سعودییه له ڕیزی وڵاتانی دووه‌م و سێیه‌مدا بوون بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ئه‌مریكا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه هه‌ریه‌ك له فه‌نزوێڵا و ئیمارات و لیبیا و جه‌زائیر و كوه‌یتیش وه‌ك وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامی ئۆپیك نه‌وتیان به ئه‌مریكا فرۆشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه تایبه‌تمه‌نده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه وڵاتانی كۆنگۆ و ئێران و گابۆن، له مانگی ڕابردووتردا هیچ بڕه نه‌وتێكیان بۆ ئه‌مریكا نه‌ناردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە