2 رۆژ پێش ئێستا
288 جار خوێنراوەتەوە
بنهماڵهی شههیدهكهی وهرتێ: بكوژ له سێداره نهدرێت خۆمان به عهشایهری تۆڵه دهكهینهوه
بنهماڵهی شههیدهكهی وهرتێ كه به دهستی بهرپرسێكی ئاسایشی پارتی له سۆران شههیدكرا ڕاگهیهنراوێكیان بڵاوكردهوه و رایانگهیاندووه، سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژ دهرنهچێت و، ئەگەر ئەو هەوڵە بە ئەنجامی دڵخوازی ئێمە نەگەیشت، ئەوە وەکو نەریتی عەشایەری تۆڵەی خوێنی شەهیدەکەمان بکەنەوە".
دهقی ڕاگهیهنراوهكهیان...
بەناوی خودای مەزن و خاوەن دەستەڵات
بەناوی بنەماڵەی شەهید (حەسەن سەربەرز) سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ خەڵکی کوردستان بەگشتی و خەڵکی باڵەکایەتی بەتایبەت ڕادەگەینین، کە هەر لەسەرەتاوە هاوخەم و پشتیوانمان بوون و، داکۆکی سەرسەختانەیان لە خوێنی (شەهید حەسەن سەربەرز) کرد، بەمەش هەم ئەو غەم و کۆستە گەورەیەیان لەسەر دڵی ئێمە سوکتر کرد، هەمیش ئێمەیان سوورتر و خۆڕاگرتر کرد لەسەر سەندنی تۆڵەی خوێنی شەهیدە بەناحەق کوژراوەکەمان.
ئێمە لە دەستپێکەوە وەکو نەریتی کوردەواری پابەندی ڕێنمایی و بڕیاری باوکمان بووین، کە ڕایسپاردین:" نابێت بەهۆی شەهید حەسەنەوە خوێنی زیاتر بەڕژێ و، جەرگی هیچ دایک و باوکێکی دیکە بسوتێت"، هەر لەسەر ڕێنمایی باوکیشمان ئەو بابەتەمان بە ئەنجوومەنی باڵای باڵەکایەتی سپارد، ئەوانیش بڕیاریاندا " پێداگربن لە ڕێگای یاساوە حەقی خوێنی شەهید حەسەن بستێنن، کە بریتییە لە سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژ، ئەگەر ئەو هەوڵە بە ئەنجامی دڵخوازی ئێمە نەگەیشت، ئەوە وەکو نەریتی عەشایەری تۆڵەی خوێنی شەهیدەکەمان بکەنەوە".
لێرەوە بەهەموو لایەکی ڕادەگەینین، ئێمە چاوەڕێی بڕیاری دادپەروەرانەی دادگاین، کە بریتییە لە سزای لەسێدارەدان بۆ تاوانبار (سەمەد عومەر حەسەن) بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێڕاقی ساڵی ١٩٦٩. جگەلە ئیعدامی تاوانبار ئێمە بەهیچ سزایەکی دیکە ڕازی نابین، لە ئەگەر بەڕەڵاکردنی لە زیندان بەهەر بیاونوێک بێت، دوای سەد ساڵی دیکەش بێت بەدەستی خۆمان تۆڵەی ڕۆڵە شەهیدەکەمان دەکەینەوە. دڵنیابن لای بنەماڵەکەمان کەیسی شەهیدکردنی (کاکە حەسەن) جێگەی سازش و چاوپۆشین (لەپێناو پارە) نییە، بەڵکو ئێمە ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە دەکەینە سەرەتایەک بۆ داهێنانی دروشمی :" بە یاسا یان بە دەستی خۆمان تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە"، بۆئەوەی جارێکی دیکە هیچ کام لە چەکدارەکانی حیزب و حکومەت جەسارەتی ئەوە نەکەن لەسەر خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین بەهۆی گەندەڵی و نادادپەروەری، هیچ ڕۆڵەیەکی باڵەکایەتی یان هەر ناوچەیەکی دیکەی باشووری کوردستان شەهید بکەن!
بنەماڵەی شەهید حەسەن سەربەرز
١٧ی تەموزی ٢٠٢٥
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە