13 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
كه‌ركووك.. تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 30 خێزان داوای منداڵه دۆزراوه‌كه‌یان كردووه
په‌یام
ماوه‌ی دوو رۆژه منداڵێكی تازه له‌دایكبوو دۆزراوه‌ته‌وه و راده‌ستی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی كه‌ركووك كراوه و، له‌ماوه‌ی دۆزینه‌وه‌شی تا ئه‌مڕۆ زیاتر له 30 خێزان داوای ئه‌وه‌یان كردووه وه‌ریبگرنه‌وه.
منداڵه‌كه دوێنێ دووشه‌ممه له نزیك زانكۆی كه‌ركووك، له‌لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووكه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و دواتر براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له ژێر چاودێری بزیشكدایه.
زانا جه‌بار جێگری به‌رێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی مندالاَن له كه‌ركووك رایگه‌یاند، منداڵه‌كه ناوی لێنراوه عبدالله و له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی دادوه‌ر بڕیار ده‌دات ده‌یدات به چ خێزانێ.
ناوبراو وتیشی تا ئێستا هیچ خێزانێك نه‌هاتونه‌ته نه‌خۆشخانه تا به نوسراوی دادگا و ره‌زامه‌ندی نه‌خۆشخانه ئه‌و منداڵه‌یان راده‌ست بكه‌ن، تا ئه‌و كاته له‌ژێر چاودێریی نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه و ته‌ندروستیشی زۆر باشه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە