12 کاتژمێر پێش ئێستا
178 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی كۆمه‌ڵ به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ سودانی كۆبوه‌وه و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌یان كرد
په‌یام
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شاندێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ سودانی كۆبوه‌وه و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌یان كرد.
شانده‌كه‌ی كۆمه‌ڵ پێكهاتبوون، له مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ و جه‌زا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، سۆران عومه‌ر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، نه‌ژاد ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ و ئومێد موسته‌فا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عەلی باپیر داوای له سه‌رۆكوه‌زیران کرد کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات، هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ردا محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ڕێگه ناده‌ن ناكۆكییه‌كان ببنه بارگرانی له‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە