1 رۆژ پێش ئێستا
174 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: تا هه‌رێم رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كات مووچه نانێرین
په‌یام
وه‌زیری دارایی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، تا هه‌رێم ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كات هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نانێرن.
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاماده‌بوونی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی كۆ بووه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكه‌وه كرد.
ته‌یف سامی پێش چوونی بۆ ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه و دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یشی، ئاماده نه‌بوو هیچ لێدوانێك بۆ میدیاكانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بدات، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، تا هه‌رێم نه‌وت و داهاتی ناوخۆ ڕاده‌ست نه‌كات، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ناكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌توان عه‌توانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له لێدوانێكدا جه‌ختی له قسه‌كانی ته‌یف سامی كرده‌وه و وتی: هه‌ر كاتێك ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد جێبه‌جێ كرا، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مووچه ده‌نێرێت.
به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه، پێویسته حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم ڕۆژانه 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقه‌وه هه‌نارده بكات، هه‌روه‌ها مانگانه‌ش بڕی 120 ملیار دینار له داهاتی نانه‌وتی ڕاده‌ستی به‌غداد بكات، پاشان به‌غداد شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە