12 کاتژمێر پێش ئێستا 146 جار خوێنراوەتەوە

تەیف سامی: یەکلانەبوونەوەى کێشەکان لەگەڵ هەرێم هۆکارى دواكەوتنی ناردنی خشتەكانی بودجەیە

پەیام

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند: هۆکارى دواكەوتنی ناردنی خشتەكانی بودجە بۆ پەرلەمان بەهۆى یەکلانەبوونەوەى کێشەکانە لەگەڵ هەرێم. 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ لیژنەكەیان، راپۆرتێكی وردی لەبارەی داهات و خەرجییەكانی حكومەت و خشتەكانی بودجە خستووەتەڕوو.

تەیف سامی ڕایگەیاندووە: دواكەوتنی ناردنی خشتەكانی بودجە بۆ پەرلەمان لەبەر دوو هۆكارە: بەرزو نزمی لە نرخی نەوت و یەكلانەبووەنەوەی كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاندووە:  ئەم دۆخە بووەتە كۆسپ لەبەردەم دابینكردنی پارەی بودجەی گشتی.

جەختی لەوەشکردووەتەوە لە سایەی بەردەوامبوونی هەرێمی كوردستان لەسەر جێبەجێ نەكردنی پابەندییە داراییەكانی لە پاڵ بەرزو نزمی لە نرخی نەوت و قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر حكومەتی فیدراڵی، ئامادەكردنی خشتەكانی بودجە هیچ سودێكی نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی عێراق و هەرێم لە ڕێگەی توركیاوە نوێ ناكرێتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەیف سامی: یەکلانەبوونەوەى کێشەکان لەگەڵ هەرێم هۆکارى دواكەوتنی ناردنی خشتەكانی بودجەیە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لە سەرووى ٦٩ دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت توانای ڕاده‌ستكردنی 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان نیه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ خاڵێكی ڕێكه‌وتنی مووچه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: تا هه‌رێم رێكه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ نه‌كات مووچه‌ نانێرین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌یف سامی: نه‌وته‌كه‌ بنێرن تاكو مووچه‌ بنێرین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم

سەرەتا