1 رۆژ پێش ئێستا
255 جار خوێنراوەتەوە
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت توانای ڕاده‌ستكردنی 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان نیه له‌كاتێكدا ئه‌وه خاڵێكی ڕێكه‌وتنی مووچه‌یه
په‌یام
سه‌رۆكی حكوومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم ده‌ڵێت، به‌غدا مه‌رجی بۆ ناردنی مووچه زیاد كردووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له ئیستادا توانای ڕاده‌ستكردنی 230 هه‌زار به‌رمیلیان نییه.
مه‌سرور بارزانی له كاتی كردنه‌وه‌ی هێڵی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی ئاوی فریاگوزاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوێنێ شاندنی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق هاتوونه‌ته هه‌رێم و پێویسته ڕاپۆرتیان له باره‌ی بڕی ئه‌و نه‌وته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می ده‌هێنێت ڕاده‌ست كردبێت.
لێدوانه‌كانی مه‌سرور بارزانی له كاتێكدایه كه ڕۆژی پێشتر كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی كۆمپانیاكانی نه‌وتی كوردستان "ئه‌پیكور" ڕایگه‌یاند: هیچ نوسراوێكمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، وتیشی: هه‌ر كات نوسراومان به‌ده‌ست بگات ئێمه ئاماده‌ین بۆ هه‌نارده كردنه‌وه‌ی نه‌وت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە