6 کاتژمێر پێش ئێستا
551 جار خوێنراوەتەوە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: جگه توركیا؛ ده‌روازه‌ی دیكه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه
په‌یام
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌كات.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، باسم عه‌وادی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێككه‌وتنێكی نوێی داراییان ئیمزا كردووه كه كۆتایی به ساڵانێك ململانێی سه‌باره‌ت به داهاته‌كانی نه‌وت ده‌هێنێت.
وتیشی: به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كات بۆ هه‌نارده‌كردن، دوای جیاكردنه‌وه‌ی 50 هه‌زار به‌رمیل بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی، ناردنی مووچه به شێوه‌ی به‌رده‌وام دوای ئه‌وه ده‌بێت كه هه‌رێم ڕۆژانه 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ست بكات، له‌گه‌ڵ ناردنی نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی.
بڕیاریشه ئه‌گه‌ر له ڕێی به‌نده‌ری جیهانه‌وه نه‌بێت، له ناوخۆدا هه‌رێم له ناوخۆی عێراق ڕاده‌ست بكات و له ده‌ره‌وازه‌كانی دیكه‌وه هه‌نارده بكرێت.
به وته‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ڕێككه‌وتنه‌كه گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تیه كه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و ده‌ستوور دامه‌زراوه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە