7 کاتژمێر پێش ئێستا 154 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: موچه‌ی مانگی پێنجمان نارد

په‌یام
وەزارەتی دارایی عێڕاق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لە درێژەی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ژمارە ٥٥٠ی ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی بەپەلەی خۆیدا کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی تەممووز ئەنجامدرا، وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان-عێراق بۆ مانگی ئایاری ٢٠٢٥.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە خەرجکردنی شایستە داراییەکان دوای پابەندبوونی حکوومەتی ھەرێم دێت بە ڕادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی کە ئێستا بەرھەم دەھێندرێت لە کێڵگە نەوتییەکان بە کۆمپانیای سۆمۆ و لەگەڵ بەردەوامبوونی بە ڕادەستکردنی بڕی ٢٣٠ ھەزار بەرمیل ڕۆژانە، جگە لەوەش داھاتی نانەوتی مانگانە ١٢٠ ھەزار ملیار دینار ڕادەستی عێراق دەکرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکانی بەرامبەر بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەروەک چۆن بەردەوام بووە لە جێبەجێکردنی یاسای بوودجەی فیدڕاڵی و بڕیارەکانی دادگا و ھەروەھا بڕیارەکەی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی وەزیران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 خولەک پێش ئێستا

    توركيا ڕێكه‌وتنێكی نوێی له‌باره‌ی نه‌وت و وزه‌وه‌ بۆ عێراق پێشنیاز كردووه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواجار هه‌رێم ملی‌ بۆ ڕێككه‌وتن دا و عێراق مووچه‌ی‌ نارد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: جگه‌ توركیا؛ ده‌روازه‌ی دیكه‌ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: موچه‌ی مانگی پێنجمان نارد

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئه‌مڕۆ به‌غدا مووچه‌ی مانگی پێنج ده‌نێرێت"

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتیمان خسته‌ سه‌ر هه‌ژماری به‌غدا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی دۆلار له‌ نزمیدایه‌

سەرەتا