9 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
"ئه‌مڕۆ به‌غدا مووچه‌ی مانگی پێنج ده‌نێرێت"
حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتیی مانگی پێنجی ڕاده‌ستی به‌غدا كرد و به وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ به‌غدا مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌نێرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بڵاوی كرده‌وه بڕی 120 ملیار دینار وه‌ك نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتیی مانگی پێنجی ڕاده‌ستی به‌غداد كردووه، وه‌ك هه‌نگاوێك له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ناردنی مووچه، هه‌روه‌ها بڕیاریشه هه‌رێم ده‌ست بكات به ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به پێی ئه‌و بڕه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌سته.
ناردنی نیوه‌ی داهات و بڕێك له نه‌وت به حكومه‌تی عێراق، له‌كاتێكدایه بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبێته‌وه و ڕه‌زامه‌ندیش له‌سه‌ر نادرنی مووچه‌ی مانگی پێنجی هه‌رێم بدات.
پێشتر فواد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاشكرایكرد كه ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه تا ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی پێنج بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
به پێی زانیاره‌كان له ئیستادا ته‌نیا ناردنی مووچه‌ی مانگی پێنج جێبه‌جێ ده‌كرێت و ناردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی دیكه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی هه‌رێم بڕی ڕاده‌ستكردنی نه‌وت بۆ 230 هه‌زار به‌رمیل به‌رز بكاته‌وه به پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی واژوو كراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە