11 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
قهتهر.. سبهینێ گهڕێكی دیكهی دانوستان بهڕێوهدهچێت
پهیام
چاوەڕوان دەکرێت سبەی پێنجشەممە، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ڤیتکۆڤ و وەزیری کاروبارە ستراتیجییەکان، ڕۆن دێرمیر و نوێنەری قەتەر بۆ گفتوگۆکردنی دانوستانەکانی تایبەت بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، کۆببنەوە.
ڕۆژنامەی "یەدیعووت ئەحرەنووت"ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە سبەی پێنجشەممە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ڤیتکۆڤ لە ڕۆما لەگەل وەزیری کاروبارە ستراتیجییەکان، ڕۆن دێرمیر و نوێنەری قەتەر کۆدەبێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر لە کۆبوونەوەکەدا، پێشڤەچوون بەدیھات، ئەوا ستیڤ ڤیتکۆڤ بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس، سەردانی دۆحە دەکات.
دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاندبوو کە ستیڤ ڤیتکۆڤ سەردانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئەوەش بە ئامانجی ئەنجامدانی دانوستان لەبارەی کردنەوەی ڕێڕەوی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە و ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە