11 کاتژمێر پێش ئێستا
219 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆككۆمار: به‌نیازم بودجه‌یه‌ك بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داوا بكه‌م
په‌یام
دكتۆر له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و پاش كۆ بوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و له وتارێكیشدا وتی، به‌نیازه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌سته‌به‌ر بكات.
له هۆڵی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌كان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان كۆ بووه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی شه‌هیدان ڕایگه‌یاند سه‌رۆككۆماری عێراق پێنوس و بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێشكه‌ش به مۆنۆمێنتی شه‌هیدان كردووه.
بڕیاریشه جگه له لایه‌نه ئیدارییه‌كانی پارێزگاكه، سه‌رۆككۆماری عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه سییاسییه‌كان له پارێزگاكه كۆببێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە