14 کاتژمێر پێش ئێستا 128 جار خوێنراوەتەوە

هەرێم: ئەو لەسەدا یەکەى لە مووچەی فەرمانبەران بڕدرا لەسەر داواى عێراق بووە

پەیام 

وەزارەتی داراییی حكومەتی ماوەبەسەرچووى هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی بڕینی بڕە پارەیەك لە مووچەخۆرانی بەشدار لە هەژماری من بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: لەسەر داواى عێراق بووە.

لە ڕوونكردەوەكەیەكدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە بڵاو كراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من، بڕەپارەیەكیان بەراورد بەمانگەكانی پێشوو لێ بڕاوە.

وەزارەتەكە دەڵێت: ئەو لێبڕینە كە بڕەكەی لە سەدا یەكی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانە، لەسەر داواكاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق و بە مەبەستی تۆماركردن و دروستكردنی ژمارەی وەزیفی لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە، بڕدراوە.

باسی لەوەیش كردووە "لێبڕینەكە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بووە، تەنیا فەرمانبەرانی هەمیشەیی و ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە كە مووچەكانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە خەرج دەكرێت، بەهیچ جۆرێك خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری كۆمەڵایەتی ناگرێتەوە و تەنیا بۆ یەكجاریشە و مانگەكانی دیكە دووبارە ناكرێتەوە".

لەگەڵ ڕوونكردنەوەكەدا وەزارەتی دارایی هەرێم دوو نووسراوی بڵاو كردووەتەوە كە یەكیان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە تایبەت بە تۆماری بایۆمەتری و ئەوی دیكە نووسراوی نوێنەرایەتی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمە لە بەغداد و تایبەتە بە ناردنی ژمارەی وەزیفی و ناونیشانی بایۆمەتری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم پابەندى ڕێککەوتنەکە نەبێت عێراق مووچەی مانگەكانی شەش و حەوت نانێرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم: ئەو لەسەدا یەکەى لە مووچەی فەرمانبەران بڕدرا لەسەر داواى عێراق بووە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا لەسەرووى ٦٨ دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی: سووتانی غازی بەهەدەرچوو سامانی نیشتمانی بەفیڕۆداوە و پێویستى بە چارەسەرە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەم چلەى هاوینەدا لە هەرێم دەستبەدابەشکردنى مووچەى بەهار کرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٧٠ دۆلارە

سەرەتا