14 کاتژمێر پێش ئێستا
151 جار خوێنراوەتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سوودانی: لە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم بەردەوام بە
پەیام
سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت دەكاتەوە، بە سەرۆكوەزیرانی عێراقیان ڕاگەیاندووە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی مووچە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بكەن.
عامر فایز، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی كردەوە، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، سەركردەكانی چوارچێوە بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقیان ڕاگەیاندووە گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بكات، ڕاشیانگەیاندووە: پشتگیری لە ڕێككەوتنی ئەم دواییەی هەردوولا دەكەن.
فایز ڕایشیگەیاند: لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق گفتوگۆیان لەبارەی وردەكاریی ڕێككەوتنی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دۆسیە دارایی و نەوتییەكان كردووە، جەختیشی كردەوە، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان، پێویستە گفتوگۆكان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەردەوام بێت.
فایز ئاماژەی بەوەش دا، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانە داراییەكانی ئێستا، چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە چارەسەر كردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان و بەردەوامبوونی گفتوگۆكان لەنێوان بەغداد و هەولێر دەكاتەوە، وتیشی: ئەو پشتگیرییە هاوكار بووە بۆ ناردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە