12 کاتژمێر پێش ئێستا 19 جار خوێنراوەتەوە

جەنگی سەر غـ.ەززە بەردەوامە و ئەمڕۆیش دەیانی دیكە شەهید و بریندار بوون

پەیام 

جەنگی سەر كەرتی غەززە بەردەوامە و ئەمڕۆیش دەیان كەسی دیكە شەهید و بریندار بوون.

ئەمڕۆ 659 ڕۆژ لە جەنگی ناڕەوای سوپای قەوارەی زایۆنی دژی هاووڵاتیانی كەرتی غەززەی فەڵەستین تێپەڕی و بەپێی زانیارییەكانیش لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە 51 فەڵەستینی شەهید بوون كە 23یان لە نێو نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییەكاندا بوون.

لای خۆیشیەوە، وەزارەتی تەندروستیی غەززە بڵاوی كردووەتەوە "لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 57 شەهید كە سیانیان ڕووفات بوون لەگەڵ 512 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان و هێشتایش ژمارەیەكی زۆر لە قوربانییان لەژێر داروپەرودووەكاندا ماونەتەوە".

بەپێی ئەوەی وەزارەتی تەندروستییش بڵاوی كردووەتەوە "ئاماری قوربانییان لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023ەوە گەیشتە 59 هەزار و 733 شەهید و 144 هەزار و 477 بریندار كە زیاتر لە 40 هەزاری لە دوای 18ی ئادار، مانگی سێ و شكانی ئاگربەستەوە بووە".

ئەوەیش خراوەتەڕوو لە 24 كاتژمێردا 23 شەهید و زیاتر لە 165 بریندار لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییەكاندا گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان، بەمەیش ئاماری شەهیدانی ناسراو بە "پارووی ژیان" گەیشتووەتە هەزار و 121 و بریندارەكانیش حەوت هەزار و 485ی تێپەڕاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشتی حەنزەڵە تەنها 180 كیلۆمەتری ماوە بگاتە كەرتی غەززە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگی سەر غـ.ەززە بەردەوامە و ئەمڕۆیش دەیانی دیكە شەهید و بریندار بوون

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە 24 كاتژمێردا 11 كەسى دیکە لە غـ.ەززە بەهۆی برسێتییەوە شەهید بوون

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. هێرشێكی چەكداری كرایە سەر باڵەخانەی دادگای شاری زاهیدان

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان: قسە سکى برسیی منداڵانی غـ.ەززە تێر ناكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندەران لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئەمریكا قاپ و كەوچكیان بەرز كردەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    "لە دانوستانەكاندا ناكۆكی ڕووینەدا و سەرمان لە لێدوانەكانی ترەمپ سووڕما"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەریاچەی ورمێ لە 13 هەزار ساڵی ڕابردوودا بۆ یەكەمجار وشك دەكات

سەرەتا