15 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
هەرێم پابەندى ڕێککەوتنەکە نەبێت عێراق مووچەی مانگەكانی شەش و حەوت نانێرێت
پەیام
دوای بێنەوبەردەیەكی زۆر مووچەی مانگی پێنج لە عێراقەوە نێردرا، بەڵام چاوشاركێی ناردن و نەناردنی مووچەی مانگەكانی شەش و حەوت دەستی پێ كردووە. ئەمەش مووچەخۆرانی نیگەران كردووە.
هەرچەندە ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد بە مەرجی ڕادەستكردنی نەوت واژوو كراوە، بەڵام هێشتا هەرێم لیترێك نەوتی ڕادەست نەكردووە.
ئێستا نە عێراق متمانەی بە هەرێمە و نە هەرێم بە عێراق، مووچەخۆرانیش متمانەیان بە هیچ لایەكیان نەماوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە