12 کاتژمێر پێش ئێستا
239 جار خوێنراوەتەوە
كەشتی حەنزەڵە تەنها 180 كیلۆمەتری ماوە بگاتە كەرتی غەززە
پەیام
كەشتی (حەنزەڵە)ی سەر بە كەشتیگەلی ئازادی، کە بۆ شكاندنی گەمارۆی سەر كەرتی غەززە بەڕێوەیە، گەیشتووەتە دووری 180 كیلۆمەتر لە كەرتەكە و ئەو شوێنەی سوپای زایۆنی دەستی بەسەر كەشتی مادلیندا گرت.
كەشتیگەلی ئازادی بەردەوام و ڕاستەوخۆ جووڵەی خۆی لەسەر هەژمارەكەی لە ئەپی یوتیوب بڵاودەكاتەوە، چركە بە چركە شوێنەكەی لەسەر ڕادار نیشان دەدات.
ئێما فۆرۆ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپای فەڕەنسی، كە لەسەر كەشتییەكەیە لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، لە ئێستادا لە دووری 180 كیلۆمەترین لە كەرتی غەززە و كەمێك لەمەوبەر ئەو خاڵەمان تێپەڕاندووە، كە كەشتی مادلینی تێدا ڕایگراوە، وتیشی: تەنها شەوێكمان ماوە بگەینە غەززە.
پێشتریش هاوپەیمانی كەشتیگەلی ئازادی، لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاندبوو: درۆن بەسەریاندا فڕیوە و ڕونیكردبووەوە، لە كۆتا 45 خولەكدا 16 درۆن بەدی كراون و هەندێكیان بەسەر كەشتییەكەدا فڕیوون.
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆتیش لە زاری بەرپرسانی زایۆنییەوە ڕاگەیاند: ئەگەر كەشتییەكە بە گۆڕینی ئاڕاستەكەی ڕازی نەبێت و لە كەناراوەكانی غەززە دوور نەكەوێتەوە، ئەوا یەكەی كۆماندۆزی دەریایی (شایتێت 13) دەستی بەسەردا دەگرن و بۆ بەندەری ئەسدودی دەگوێزنەوە.
كەشتی حەنزەڵەش كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە ئیتاڵیاوە بەڕێكەوت و ژمارەیەك چالاكوانی بیانی لەسەرە، لە ئێستادا لەو خاڵە نزیك دەبێتەوە، كە پێشتر ڕێگری لە كەشتی مادلین تێدا كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە