16 کاتژمێر پێش ئێستا 180 جار خوێنراوەتەوە

عومەر گوڵپی: تائێستا یەك لیتر نەوت ڕادەستنەکراوە ئەمەش لەمپەر دروستکردنە لە بەردەم مووچە

پەیام

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: تا ئێستا یەك لیتر نەوت نەدراوەتە (سۆمۆ) بۆ فرۆشتن، ئەمە لەمپەر دروستكردنە لەبەردەم مووچەی مانگی شەش و مانگەكانی دواتریش.

عومەر گوڵپی ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی مووچەی مانگی شەش بە زوویی بگات، پێویستە حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بڕی (120 ملیار) دینار لە داهاتی نانەوتی و ناوخۆ بداتە وەزارەتی دارایی فیدراڵ. هەروەها ئەو بەرهەمی نەوتەی ئێستە هەیەتی بیداتە سۆمۆ بۆ فرۆشتن، چ بە بۆری یان بە تەنكەر تا ئەو كاتەی بڕی بەرهەمی نەوت زیاد دەبێت تا دەگاتە (280 هەزار) بەرمیل و پاشان (400 هەزار) بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

عومەر گوڵپی دەشڵێت: نابێت بەهۆی (نەوت) و بەرژەوەندیی (كۆمپانیا)وە خەڵك برسی بكرێت! پێویستە بەرژەوەندیی گشتی هەرێمی كوردستان و مووچە و قوتی خەڵك نەكرێتە قوربانی بەرژەوەندی كۆمپانیاو لایەنەكانی دەسەڵات.

 

بەهۆى پابەندنەبوونى هەرێم بە ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغدا، ناردنى مووچەى فەرمانبەران لەلایەن بەغدادەوە ڕاگیرا، سەرەنجام لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا ڕێککەوتنێکى دیکە لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامدراو بەغداش مووچەى مانگى پێنجى فەرمانبەرانى هەرێمى ڕەوانەکرد.

لەئێستادا هۆشداریی ئەوە دەدرێت ئەگەر سەرلەنوێ هەرێم پابەندنەبێت بە ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ بەغدا، دووبارە کێشە بۆ مووچەى فەرمانبەران دروستدەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناونووسین بۆ حەج لە مانگى داهاتووەوە دەبێتە ئەلیكترۆنی

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومەر گوڵپی: تائێستا یەك لیتر نەوت ڕادەستنەکراوە ئەمەش لەمپەر دروستکردنە لە بەردەم مووچە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندی ئیمڕاڵی پەیامى نوێى ئۆجەلانی بڵاوكردەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم لە بەرزترین ئاست دا دەمێنێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ پشتیوانی لە كەرتی غەززە لە كەركووك هاووڵاتیان گردبوونەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی توركیا كۆمسیۆنێكی 51 كەسی بۆ پرسی ئاشتی پێكهێنا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوای نزیكەی سێ مانگ ئەمڕۆ مووچەیەك لە هەرێم دابەش كرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى بایكۆتی ژینگەپارێزان كوچە و كۆڵانەكانی قەزاى سۆران زبڵ و خاشاك دایپۆشیوە

سەرەتا