16 کاتژمێر پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
ناونووسین بۆ حەج لە مانگى داهاتووەوە دەبێتە ئەلیكترۆنی
پەیام
شێخ نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەمەودوا ناونووسین بۆ ڕێوڕەسمی حەج لەلایەن هاووڵاتیانەوە بە شێوەی كاغەزی نامێنێت و پرۆسەكە دەبێتە ئەلكترۆنی.
هەروەها هیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاریی ڕایگەیاند: ساڵانە نزیكەی 100 هەزار كەس لە هەرێمدا خۆیان بۆ پرۆسەی حەج ناونوس دەكەن. ئەم پرۆسەیەش لە سەرەتای مانگی ئابەوە دەبێتە پرۆسەیەكی تەواو دیجیتاڵی لەسەر بنەمای پێناسی دیجیتاڵی.
ڕایشیگەیاند، ئەم شێوازە دیجیتاڵییە دادپەروەری و ئاسانكاری بۆ خەڵك دەستەبەر دەكات و یارمەتی وەزارەتی ئەوقاف دەدات، تا كارەكانیان بە ئاسانی جێبەجێ بكەن.
لە ساڵى 2017 و 2023 دا زیاترلە 120 هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەمەبەستى ئەنجامدانى فەریزەى حەج ناویان تۆمارکردووە، ساڵانەش پێنج هەزار کەس لە هەرێمەوە بۆ ئەنجامدانى فەریزەى حەج سەردانى سعودیە دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە