26/07/2025 256 جار خوێنراوەتەوە

شاندی ئیمڕاڵی پەیامى نوێى ئۆجەلانی بڵاوكردەوە

پەیام 

شاندی دەمپارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆبووەوە و پەیامى نوێى ئۆجەلانی بڵاوكردەوە، پەڕلەمانی توركیاش كۆمسیۆنێكی تایبەتی بۆ پڕۆسەی ئاشتی پێك هێنا.

ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە لە چاوەڕوانی ئەوەدایە كارەكانی كۆمسیۆنەکە لە پەڕلەماندا بەرفروان بێت.

دوێنێ هەینی، شاندی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) لە زیندانی دوورگەی ئیمڕاڵی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" كۆ بووەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، دەمپارتی ڕایگەیاند: لە دیدارەكەدا دەربارەی ئەو ڕیزە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆككۆمار، وەزیری داد و سەرۆكی پارتە سیاسییەكاندا ئەنجاممان دا، گفتوگۆمان كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، شاندی ئیمڕاڵی بۆ سێ كاتژمێر و نیو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان كۆبوونەوە و ڕایدەگەیەنن: ئۆجالان ئاماژەی بەوە دا، لە چاوەڕوانی ئەوەدایە كارەكانی كۆمیسیۆن لە پەڕلەماندا بەرفروان بێت و بە بەرفراوانترین شێواز هاوكارییەكی گرنگ لە ئاشتی و دیموكراسی بكات.

ئەم سەردانەش دوای ئەوە هات، دوێنێ پەرلەمانی توركیا كۆمیسیۆنێكی 51 كەسی بۆ پرسی ئاشتی پێكهێنا كە  مەرجی لە پێشینەی پەكەكە و دەمپارتی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان بوو.

لە كۆمسیۆنەكەدا ئاكپارتی بە 21 ئەندام و دەمپارتی و مەهەپە یەكی بە چوار ئەندام و جەهەپەش بە 10 ئەندام بەشداری دەكەن و ئەندامەكانی دیكەش بە دەرەوەی پەڕلەمان و پارتەكانی دیكە دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌ندین درۆنی دیكه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجه‌لان: مه‌حاڵه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دواوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەزگای خێرخوازی بەخشین مووچەی مانگانەی بەسەر بێباوكاندا دابەشكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا ئاگری جەنگ خۆش دەكات و باسی دانوستان و ڕێكەوتنیش دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. لە 10 رۆژدا 10 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی پەروەردەى هەرێم سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ناو پۆلی راگرت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ و سبەى ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ماڵی نێچیرڤان بارزانی بەئامانج گیرا و سودانى لیژنەی لەسەر پێكدەهێنێت

سەرەتا