20 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
عێراق له هه‌وڵدایه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حه‌وت كۆچبه‌ر له لیبیا
عێراق 60 كۆچبه‌ری نایاسایی له لیبیا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و هه‌ماهه‌نگی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی 7 كۆچبه‌ری دیكه ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، سه‌رپه‌رشتیاری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لیبیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ تاهیر باعور، راسپێردراو له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا كۆبووه‌وه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسیان له پرسی كۆچبه‌رانی نایاسایی عێراقی و ڕێگاكانی هاوكاری له‌م بواره‌دا كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخه‌كه‌یان و ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێزگرتن له یاسا ناوخۆییه‌كان و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پاراستنی مافی هاووڵاتیانی عێراقی.
سه‌رپه‌رشتیاری باڵیۆزخانه‌ی عێراق ڕوونی كرده‌وه، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی لیبیادا كردووه و 60 كۆچبه‌ریان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، كاره‌كانیان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حه‌وت كۆچبه‌ری دیكه‌ش به‌رده‌وامیی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باڵوێزخانه‌ی عێراق، هه‌ردوولا تاوتوێی كۆمه‌ڵێك یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شیان كردووه كه بڕیاره دوای ته‌واوكردنی ڕێكاره یاسایی و ته‌كنیكییه پێویسته‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆ بكرێن، به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوكاریی دوولایه‌نه له قۆناغی داهاتوودا به‌رزبكاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌شێك له‌و كۆچبه‌رانه‌ی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ عێراق به ڕه‌گه‌ز كوردن، پڕۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ره كورده‌كانیش به‌رده‌وامی هه‌یه.
لیبیا ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست ، له ئێستادا به‌شێك له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك رێگه‌یه‌كی كۆچ په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە