21 کاتژمێر پێش ئێستا
149 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی جه‌نگه‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 17 سه‌رباز خۆیان كوشتووه
په‌یام
ڕۆژنامه‌ی (ها ئارتێس)ی زایۆنی ڕایده‌گه‌یه‌نێت له سه‌ره‌تای كۆمه‌ڵكوژیی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه، حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن له‌نێو سوپای ئیسرائیل‌دا به‌رزبووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه زایۆنییه‌كه له پێگه ئه‌الیكترۆنییه‌كه‌ی خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو ئێستا 17 سه‌رباز خۆیان كوشتووه، له به‌رانبه‌ریشدا ساڵی ڕابردوو 24 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر خۆیان كوشتووه، وه له ساڵی 2023دا 17 سه‌رباز خۆیان كوشتووه.
ڕۆژنامه‌كه حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتنی سه‌ربازانی زایۆنی بۆ نه‌بوونی پزیشكانی ده‌روونی و زانایانی ده‌رونناسی پسپۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی گێڕایه‌وه و وتی: سوپا نازانێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازانه‌دا بكات كه له خزمه‌ت ده‌به‌خشرێن یاخود یه‌ده‌گن، له پێش ئه‌وانیشه‌وه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له یه‌كه‌ی دیاریكردنی ناسنامه‌ی كوژراوه‌كاندا كار ده‌كه‌ن له‌نێو سوپاكه‌دا.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مانگانه ده‌یان سه‌ربازی تووشبوو به نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌چنه به‌شه‌كانی ڕاهێنانه‌وه له سوپای زایۆنیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرێكیان تووشی تێكچوونی دوای شۆك ده‌بن به‌هۆی به‌شداریكردنیان له جه‌نگی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌دا.
به‌پێی تازه‌ترین داتا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی سوپای زایۆنیش، له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه‌وه له 2023ه‌وه تاكو ئێستا 893 سه‌ربازی زایۆنی كوژراون و شه‌ش هه‌زار و 108 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون، چاودێرانیش وای ده‌بینن كه ئه‌و ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی زیانه‌كان نییه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە