21 کاتژمێر پێش ئێستا
38 جار خوێنراوەتەوە
نوێنه‌ری ئه‌مریكا ده‌چێته ته‌لئه‌بیب و دواتر سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌كات
په‌یام
بڕیاره نوێنه‌ری ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ردانی قه‌واره‌ی زایۆنی بكات ، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت بچێته ناو كه‌رتی غه‌ززه و ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "ئه‌كسیۆس"ی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد، كه ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بۆ تاووتوێكردنی قه‌یرانی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه سه‌ردانی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كات.
ماڵپه‌ڕه‌كه له زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی ئاگادار له بابه‌ته‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، كه ویتكۆف ڕه‌نگه سه‌ردانی كه‌رتی غه‌ززه بكات و ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانیش به‌سه‌ر بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها، پێشبینی ده‌كرێت ویتكۆف ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی و به‌رپرسانی دیكه‌ی زایۆنی كۆببێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه.
هاوكات به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به "ئه‌كسیۆس"ی ڕاگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت زیاتر ده‌رباره‌ی دۆخی مرۆیی له غه‌ززه بزانێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چۆن یارمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له غه‌ززه بكات.
له ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگدا، ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی نوێنه‌ری ئه‌مریكایه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ قه‌واره‌ی زایۆنی، ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه كه دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ست له غه‌ززه گه‌یشتووه‌ته بنبه‌ست، قه‌یرانێكی مرۆیی كاره‌ساتباریش له كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە