15 کاتژمێر پێش ئێستا
58 جار خوێنراوەتەوە
بریندارێكی 10 ساڵ لەمەوبەری گوندی زارگەلی کە گۆریان بۆ هەڵکەند گۆڕەکەى خۆى بەسەردەکاتەوە
پەیام
10 ساڵ لەمەوبەر و لەبەرەبەیانیی ڕۆژی یەكی ئاب 2015 ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندی زارگەلیی سەر بە ناحیەی وەرتێیان كرد و بەهۆیەوە 5 هاووڵاتی شەهید و 11 ی دیكە بریندار بوون.
حەمەدەمین خدر یەكێكە لە بریندارەكانی گوندی زارگەلی، پێنج لە كەسوكاری لە بۆردومانەكەدا شەهید بوون. ئەو یەكێك بووە لەوانەی لەگەڵ شەهیدەكان گۆڕی بۆ هەڵكەنرا بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستاش لە ژیان ماوە بەڵام حەمەدەمین ئێستاش باری تەندروستی ناجێگیرە و دەڵێت حكومەت بە هانامانەوە نەهاتووە.
باس لەوەش دەكات لە دەرەوەی وڵات چارەسەری هەیە، بەڵام وەرگرتنی چارەسەری دەرەوەی وڵات لەتوانای ئەودا نییە و پێویستی بەخەرجی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە