8 کاتژمێر پێش ئێستا 134 جار خوێنراوەتەوە

عەلی حەمە ساڵح: هەرێم ڕێککەوتنەکەى جێبەجێنەکات، تواناى هیچ مووچەیەکى نیە

 

پەیام

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: بۆ هەرێم رێگای دروست تەنیا جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی بەغدا و بەبێ بەغدا هەرێمی کوردستان توانای پێدانی هیچ موچەیەکی نییە.

ڕاشیگەیاند: لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەغدا زیاتر لە 5 ترلیۆن دیناری بۆ هەرێم ناردووە، هەرێمی کوردستان کەمتر لەو بڕەی بۆ موچە دابەشکردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەرێمی کوردستان لە داهاتی ناوخۆ نزیکەی 400 ملیار دیناری بۆ بەغدا ناردووەو هیچ بڕە نەوتێکی نەداوە بە عێراق.

باسى لەوەشکردووە: لەو ماوەیەدا نزیکەی 58 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لە نێوخۆدا فرۆشراوە، بە خام یان بەرهەمی نەوتی ڕۆشتووەتە دەرەوە، بەڵام داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی گشتی سفرە.

عەلی حەمەساڵح ئەوەشى خستووەتەڕوو: بە بەهای نزیکەی 350 ملیار دینار بەشەخۆراکی مانگانەو دەرمان بۆ هەرێم هاتوە، جگە لە کڕینەوەی گەنمی جوتیاران و پشتیوانیکردنی.

جەختیشی لەوەکردووەتەوە: بۆ هەرێمی کوردستان، ڕێگای دروست تەنیاو تەنیا ڕێککەوتن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی بەغدا و بەبێ بەغدا، هەرێمی کوردستان توانای پێدانی هیچ موچەیەکی نییە.

بە وتەى ئەو پەرلەمانتارە، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ئەرکی عێراقە پێداویستی کوردستان دابین بکات، لە بەرامبەردا پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکەن.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە، ئێستا هەرێم، ئەگەر 100 هەزار بەرمیل  نەوت و 120 ملیار دینار بدات، 974 ملیار دیناری موچە وەردەگرێت و 48 ملیۆن دۆلاری کۆمپانیاکانی نەوتی دەستدەکەوێت، نەیکات هەر 120 ملیار دیناری داهاتی لایەو داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی گشتی سفرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتووانی هەوارەبەرزەى سلێمانی: نە ئاومان بۆ دابیندەکرێت نە بە تەنکەریش هەیە بیکڕین

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێکخراوی خوشکان: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم هەموو ڕێگایەکی مەدەنی دەگرینەبەر

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    "بۆ دووبارەنەبوونەوەى سووتانى زبڵخانەى سۆران پێویستە کامێراى چاودێریی دابنرێت"

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی حەمە ساڵح: هەرێم ڕێککەوتنەکەى جێبەجێنەکات، تواناى هیچ مووچەیەکى نیە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما نزیکەى 3 پلە نزمدەبێتەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. باڵەخانەیەک ئاگرى گرت و تەنیا زیانى ماددى لێکەوتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بریندارێكی 10 ساڵ لەمەوبەری گوندی زارگەلی کە گۆریان بۆ هەڵکەند گۆڕەکەى خۆى بەسەردەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگرێكی گەورە لە زبڵخانەی ئیدارەی سۆران كەوتەوە و دوكەڵ ناوچەکەى داپۆشی

سەرەتا