3 کاتژمێر پێش ئێستا 24 جار خوێنراوەتەوە

"بۆ دووبارەنەبوونەوەى سووتانى زبڵخانەى سۆران پێویستە کامێراى چاودێریی دابنرێت"

پەیام

دوانیوەرۆی دوێنێ، هەینی  ئاگرێكی گەورە لە زبڵخانەی ئیدارەی سۆران كەوتەوە و دورۆژە دووكەڵ ئاسمانی قەزای ڕەواندز و سۆرانی داپۆشیوە و كاریگەرییەكانی گەیشتووەتە ناوچەی باڵەكایەتیش. 

بەرگری شارستانیی سۆران دەڵێ: كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە زەحمەتە و 48 كاتژمێری دیكەیان پێویستە بۆ كۆنترۆڵكردنی بەهۆی ئەوەی زبڵێی زۆری لێیە. دەشڵێت "بۆ دووبارەنەبوونەوەى سووتانى زبڵخانەى سۆران پێویستە کامێرا چاودێریی دابنرێت".

هاوڵاتیانی ناوچەكە، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشیی تەنگەنەفسی و ڕەبۆیان هەیە تووشی ناڕەحەتی زۆر بوون و دووكەڵ وەكو ژەهرێكی كوشندە تێكەڵ بە هەوای ناوچەكە بووە. 

بوونی زبڵخانەیەكی وەها گەورە لەنێوان قەزای ڕەواندز و سۆران گرفتێكی گەورەیە و ساڵانە ڕووداوی هاوشێوەی لێ دەكەوێتەوە و تاوەكو ئێستاش ئیدارەی ناوچەكە چارەسەری پێویستی بۆ نەدۆزیوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 32 خولەک پێش ئێستا

    ڕێکخراوی خوشکان: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم هەموو ڕێگایەکی مەدەنی دەگرینەبەر

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    "بۆ دووبارەنەبوونەوەى سووتانى زبڵخانەى سۆران پێویستە کامێراى چاودێریی دابنرێت"

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی حەمە ساڵح: هەرێم ڕێککەوتنەکەى جێبەجێنەکات، تواناى هیچ مووچەیەکى نیە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما نزیکەى 3 پلە نزمدەبێتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. باڵەخانەیەک ئاگرى گرت و تەنیا زیانى ماددى لێکەوتەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    بریندارێكی 10 ساڵ لەمەوبەری گوندی زارگەلی کە گۆریان بۆ هەڵکەند گۆڕەکەى خۆى بەسەردەکاتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگرێكی گەورە لە زبڵخانەی ئیدارەی سۆران كەوتەوە و دوكەڵ ناوچەکەى داپۆشی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆنە پەرلەمانییەكەی توركیا یەكەم كۆبوونەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

سەرەتا