3 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
ڕێکخراوی خوشکان: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم هەموو ڕێگایەکی مەدەنی دەگرینەبەر
پەیام
بەبۆنەى یادی 33ساڵەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامیی کوردستان، سکرتاریەتی ڕێکخراوەکە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و چەوسانەوە ئامادەن هەموو ڕێگایەکی شارستانی و مەدەنی بگرنەبەر.
سکرتاریەتی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی ڕاشیگەیاندووە: "دەسەڵاتی بێ باک لە کوردستان سیاسەتی برسیکردنی میللەت و پڕ کردنی گیرفانی خۆیان گرتووەتە بەر و ئەوەش بووەتەهۆی چەوسانەوەی سەرجەم چین توێژەکانی کۆمەڵگە".
ئەمەش دەقى ڕاگەیەندراوەکەیە:-
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
لە (٣٣)مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندامان و خەمخۆران و دڵسۆزانی ڕێکخراوی خوشکان دەکەین، پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو خوشکانە دەکەین کە لە ڕابردوودا داینەمۆ و وزەی ئەم ڕێکخراوە بوون،کاری ڕێکخراوەیان بە گرنگی و دڵسۆزیەوە بەرەو پێش بردوە.
ڕۆلی ڕێکخراوی خوشکان لە 32 ساڵەی تەمەنیدا ڕۆڵێکی گرنگ و گەورە و بەرەکەتدار و بەرهەمدار و خزمەتکارانەبووە بە تەواوی خوشکان و کچان و دایکان و مندالانی بێناز و نازیانی هەڵگرتووە و دەنگێکی بەرز و دلێر و خەمخۆر و بە حیکمەت بووە بۆ ئافرەتان و دژی هەر لایەن و کەس و ڕێکخراوێک بووە کە ئامانج و کاریان بەلاڕێدا بردن و فریودانی ئافرەتان بووە.
دروستبوونی ڕێکخراوی خوشکان لەپێناو خزمەت و پەروەردەکردنی کچان و ژنان و ئاشناكردنيان بووە بە مافەکانیان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا،هەروەها ڕێنمونی کردنیان بۆ پاراستنی بەها بەرزە ئیسلامیەکان و پەروەردەکردنیان بە شێوەزێک کە خێزان لانەی ئارامی و پاراستنی تاکە و ڕێزی ئەندامانی خێزان باوک و برا پشت و پەنای ئارامی تاکن، پەروەردەکردنیان لەسەر ڕێزگرتنی کلتوری کۆمەڵگەکەمان و ئینتمای کوردایەتی و کار لەسەر توانای خودی و عەقڵی خۆیان بکەن نەبنە پاروویەکی چەور بۆ ئەوانەی کە تەنها ئامانجیان بەلا ڕێدا بردنی ئافرەتانە.
ئێمە لە ڕێکخراوی خوشکان خۆمان بە خزمەتکاری ئەم چینەی کۆمەڵگە دەزانین بەهەموو توانامان کار لەپێناو پاراستن پێگەیاندن و پەروەردەکردنتان دەکەین. ئەمساڵ لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە کە جیهان بە گشتی و موسوڵمانان بە تایبەتی و خوشک و برا موسوڵمانەکانمان لە غەززە بە تایبەتتر لە بارودۆخێکی سەختی ژیان و گەورەترین ستەمیان لە لایەن ڕژێمی زایۆنی بەرامبەر ئەکرێت بە بەرچاوی دەسەڵاتداران و وڵاتانی عەرەبی و بەناو ئیسلامی.
لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتی بێ باک لە کوردستانیش سیاسەتی برسی کردنی میللەت و پڕ کردنی گیرفانی خۆیان گرتووەتە بەر و بووەتەهۆی چەوسانەوەی سەرجەم چین توێژەکانی کۆمەڵگە، ئەوەی مەعلومە قوربانی سەرەکی کێشە و ململانێ و ناکۆکیەکان هەر ئافرەتان و منداڵانن، ئێمە لە ڕێکخراوی خوشکان بە توندی ئیدانەى سیاسەتی چەوتی ڕژێمی زایۆنی و حکومەتی ماوە بە سەرچووی کوردستان ئەکەین، ئامادەین هەموو ڕێگایەکی شارستانی و مەدەنی بگرینە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و چەوسانەوە.
دووبارە پیرۆزبایمان هەیە لەسەرجەم ئەندامانمان بە گشتی لقەکانمان و ئەنجومەنەکانی خوشکان.
شکۆداربێت یادی 33ساڵەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامیی کوردستان.
سکرتاریەتی ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی کوردستان 2/8/2025
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە