2 رۆژ پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
شاره‌زایه‌كی ئابووری: گرانبوونی دۆلار په‌یوه‌ندی به زیاره‌تكاران، ئێران و عێراقه‌وه نییه
په‌یام
محه‌مه‌د حسێن، توێژه‌ری ئابووری-سیاسی و شاره‌زای كه‌رتی وزه‌ی عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی، په‌یوه‌ست نییه به فاكته‌ره ناوخۆییه‌كانی عێراق و ئێرانه‌وه، به‌ڵكو به‌شێكه له به‌هێزبوونی جیهانیی دۆلار.
به‌پێی شرۆڤه‌ی ئه‌و شاره‌زایه، "دۆلار له وڵاتی سه‌رچاوه به‌هێز بووه." بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات، له كاتێكدا دۆلار له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی ته‌نها به ڕێژه‌ی ٢.١% به‌رزبووه‌ته‌وه، له هه‌مان ماوه‌دا به‌رامبه‌ر به دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوتر به‌هێز بووه؛ بۆ نموونه، به‌های به‌رامبه‌ر به پاوه‌ندی به‌ریتانی به ڕێژه‌ی ٨.٥% و به‌رامبه‌ر به یۆرۆ به ڕێژه‌ی ٣.٥% زیادی كردووه.
محه‌مه‌د حسێن جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هۆكاره‌كانی ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه نه له عێراقدایه و نه په‌یوه‌ندی به ئێران و زیاره‌تكارانی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه، "لانیكه‌م تا ئێستا ئاوه‌هایه." به بڕوای ئه‌و، گرانبوونی دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری جیهانی، له‌وانه گۆڕانكارییه‌كانی سیاسه‌تی گومرگی و بازرگانی ئه‌مریكا، سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی ئه‌و وڵاته، ئاڵوگۆڕه‌كانی نرخی نه‌وت، خواست له‌سه‌ر پارەداركردن، هه‌روه‌ها دینامیكییه‌ته‌كانی شه‌ڕی ئۆكرانیا و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی ئابڵوقه‌ی ئابووری زیاتر به‌سه‌ر ڕووسیادا.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌شی له میدیاكانی عێراقدا باس ده‌كرێن، وه‌ك پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌و توێژه‌ره پێی وایه كه ئه‌م پرۆژه‌یاسایه تا ئێستا نه‌بووه‌ته بابه‌تێك كه ترسێكی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئاینده‌ی دینار و ئابووری عێراق دروست بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە