3 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
حەوت ئەندامى خێزانێک لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەزاى بەردەڕەش گیانیانلەدەستدا
پەیام
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە سنوورى قەزاى بەردەرەش، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ و بارهەڵگرێكدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا حەوت سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە كە لە باوك و دایكێکى دووگیان و چوار منداڵ پێكهاتبوو، گیانیان لەدەستدا، بەهۆی سووتانی هەردوو ئۆتۆمبیلەكەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاكرێ لە ڕاگەیەندراویكدا بڵاویكردەوە، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لەسەر ڕێگەی سەرەكی نێوان بەردەڕەش بۆ كەڵەك ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری ئۆپڵ چووەتە ژێر بارهەڵگرێكەوە و بەهۆیەوە حەوت كەس كە لە دایكێکى دووگیان و باوك و چوار منداڵ پێكهاتبوون گیانیان لەدەستدا، هەروەها هەردوو ئۆتۆمبیلەكەش سوتان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، دوای ئاگاداركردنەوەیان تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكراوە و تەرمی قوربانییەكان دەرهێندراونەتەوە و ڕەوانە پزیشكی دادی كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە