2 رۆژ پێش ئێستا
148 جار خوێنراوەتەوە
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له دوو كێڵگه‌ی دیكه‌ی نه‌وت له هه‌رێم ده‌ستی پێ كرده‌وه
دوای ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به درۆن كرایه ئامانج، دووباره به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی تاوكێ و پێشخاپوور ده‌ستپێكرده‌وه و توركیاش ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی ئاشكرایكرد، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان له هه‌ردوو كێڵگه‌ی فیشخابور و تاوكێ ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه، داهاتیشیان له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا به رێژه‌ی 37% زیادیكردووه.
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌وت و غازی نه‌رویجی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، داهاتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا به‌راورد به چاره‌كی یه‌كه‌م به رێژه‌ی له 37% زیادیكردووه و گه‌یشتوه‌ته‌وه، 258 ملیۆن دۆلار.
قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیای دی ئێن ئۆ، له هه‌ر دوو كێڵگه‌دا به تێكڕا گه‌یشتووه‌ته 74 هه‌زار و 760 به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا. له كاتێكدا له چاره‌كی یه‌كه‌می 2025ـدا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیاكه له تاوكێ و پێشخابوور 82 هه‌زار و 81 به‌رمیل بووه.
له‌و بڕه، رۆژانه 27 هه‌زار و 940 به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌ی تاوكێ و 46 هه‌زار و 820 به‌رمیلیش له كێڵگه‌ی پێشابوور به‌رهه‌مهاتووه.
ئه‌م زانیاریانه له كاتێكدایه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه‌وه ئاشكرایكرد كۆبوونه‌وه‌ی توركیا و عێراق له باره‌ی وه‌رگرتنی نه‌وت له به‌نده‌ری جیهان كۆتایی پێهاتووه و ئه‌نقه‌ره ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم نیشانداوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە