5 کاتژمێر پێش ئێستا 156 جار خوێنراوەتەوە

بەغداد پێنج ڕۆژە بڕیاری ناردنی مووچەی داوە بەڵام بەرپرسانی هەرێم بێباكن

پەیام 

ماوەی پێنج ڕۆژە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی داوە بەشێوەیەكی سەرەتایی و بە چەند مەرجێك، بەڵام تا ئێستا حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بێباكە و وەڵامی ئەو مەرجانەی نەداوەتەوە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبووە و تێیدا بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی بە چەند مەرجێك دەركرد، وتیشی: دەبێت ئەم مەرجانە لەماوەی هەفتەیەكدا جێبەجێ بكرێن.

مەرجەكانیش بریتین لە ڕادەستكردنی 120 ملیار داهاتی نانەوتی، چارەسەركردنی كێشەی كۆمپانیاكان و ڕادەستكردنی بەو بڕە نەوتەی ڕۆژانە لەسەری ڕێككەوتوون، لەگەڵ تەوتینی مووچەی فەرمانبەران.

بەڵام پێنج ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم تائێستا هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە، تەنانەت لێدوانێكی فەرمیشی لەسەر ئەو مەرجانە و بەردەوامیی قەیرانی مووچە نەداوە.

تەنیا ئەوە نەبێت، پێشتر پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ڕایگەیاند، 120 ملیار دینار ئامادەیە و هەركات پێویست بكات دەینێرن بۆ بەغداد.

هاوكات ڕۆژی 20ی ئەم مانگە، شاندێكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەكان لە بەغداد كۆبووەوە، بەڵام ئەم كۆبوونەوەیەش نەبووە هۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی دیكە بچێتەوە بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاووتوێی داهاتی نانەوتی و ڕادەستكردنی نەوت و تەوتینی مووچەی فەرمانبەران بكەن.

مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی سێ مانگی ئەمساڵیان لای حكومەتە و دوایین مووچەش كە لە هەرێمی كوردستان دابەش كراوە مووچەی مانگی پێنج بووە كە ڕۆژی 25ی حەوت دەست بە دابەشكردنی كرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغداد پێنج ڕۆژە بڕیاری ناردنی مووچەی داوە بەڵام بەرپرسانی هەرێم بێباكن

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى ٦٨ دۆلارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار دووبارە بەرانبەر بە دینار بەرزبوویەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ دوو كێڵگه‌ی دیكه‌ی نه‌وت له‌ هه‌رێم ده‌ستی پێ كرده‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دۆلار به‌رزتر بووه‌؛ هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌...

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شاره‌زایه‌كی ئابووری: گرانبوونی دۆلار په‌یوه‌ندی به‌ زیاره‌تكاران، ئێران و عێراقه‌وه‌ نییه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

سەرەتا