2 رۆژ پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
عێراق ئاماری هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی بڵاو كرده‌وه
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئاماری كۆتایی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاته‌كانی بۆ مانگی ته‌ممووزی ڕابردوو بڵاو كرده‌وه و ئاشكرایكرد كه زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلار بووه.
به‌پێی ئامارێكی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ"، كۆی گشتیی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی ته‌موزدا گه‌یشتووه‌ته 104 ملیۆن و 750 هه‌زار و 788 به‌رمیل، كه داهاته‌كه‌ی زیاتر له حه‌وت ملیار و 184 ملیۆن و 449 هه‌زار دۆلار بووه.
ئاماره‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه 104 ملیۆن و 255 هه‌زار و 143 به‌رمیلی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه بووه، هاوكات 495 هه‌زار و 645 به‌رمیلیشی له كێڵگه‌ی قه‌یاره‌وه هه‌نارده كراوه.
ئه‌م ئاماره له كاتێكدایه كه تا ئێستا هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ڕاگیراوه و به‌هۆی ناكۆكی هه‌ولێر و به‌غدا داهاته‌كه‌ی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە