7 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌ورووپا سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێته‌وه
سێ وڵاتی ئه‌ورووپی بڕیاریانداوه جارێكی دیكه سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێننه‌وه به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و ئه‌مریكاشیان له‌و بڕیاره ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "ئه‌كسیۆس" بڵاوی كرده‌وه، هه‌رسێ وڵاتی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، كه به‌شێك بوون له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و به ، سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێننه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا، كه له‌وه‌ته‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه له ده ساڵ پێش ئێستا هه‌بوو.
پێگه‌كه له زاری دیپلۆماتكارێكی ئه‌وروپییه‌وه گواستیه‌وه، كه سه‌ركرده‌كانی "ترۆیكا" ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایان له نیازه‌كانیان بۆ كاراكردنی میكانیزمی سزاكان له ئه‌مڕۆدا ئاگادار كردووه‌ته‌وه، و پێیان وایه ئێران پابه‌ند نه‌بووه به ئه‌ركه‌كانی له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015.
ئه‌و وڵاتانه ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندووه كه سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به مانای كۆتایی هاتنی دیپلۆماسی نایه‌ت، و ترۆیكا به كراوه‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی كردن به ئێران.
به‌ی پێی ئه‌و ڕیكه‌وتنه‌ی كراوه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ڕووسیا، چین، ئه‌ڵمانیا) كه له ڕێكه‌وتنه‌كه‌دان، ده‌توانن په‌نجه به دوگمه‌ی "ستاپ باك" بنێن و سكاڵا له‌سه‌ر پێشێلكردنی ئه‌ركه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران تۆمار بكه‌ن، به‌و هۆوه ڕێڕه‌وی یاسایی له دژی ئێران ده‌گیرێته‌به‌ر، به‌ڵام پێویستی به ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە