8 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نیگه‌رانه له پرۆسه‌ی برسیكردن و ئاواره‌بوون
په‌یام
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی قووڵیان له‌باره‌ی برسێتی و دۆخی مرۆیی غه‌ززه ده‌رده‌بڕن و داوای ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، جگه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا نیگه‌رانیی قووڵیان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به دۆخی مرۆیی كاره‌ساتبار و بوونی قاتوقڕی و برسێتی له غه‌ززه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه "پێویسته ده‌ستبه‌جێ برسێتی له غه‌ززه بووه‌ستێنرێت و ڕێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگیرێت."
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه "به‌كارهێنانی برسیكردن وه‌ك چه‌كی جه‌نگ، به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه"، ئه‌مه‌ش ئیدانه‌كردنێكی ڕوونه بۆ هه‌ر سیاسه‌تێك كه ببێته هۆی برسیكردنی خه‌ڵكی سڤیل.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌یاننامه‌كه، دۆخی منداڵان له غه‌ززه زۆر مه‌ترسیداره، به شێوه‌یه‌ك كه "نزیكه‌ی 41 هه‌زار منداڵ له غه‌ززه به‌هۆی كه‌می خۆراكه‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مردندان." ئه‌م ئاماره ترسناكه به‌ڵگه‌ی پێویستی هه‌نگاوی به‌په‌له‌یه بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی.
هه‌روه‌ها، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوایه‌كی به‌په‌له‌یان ئاراسته كردووه بۆ ئاگربه‌ستێكی ده‌ستبه‌جێ، بێ مه‌رج و هه‌میشه‌یی له غه‌ززه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، داوای ئازادكردنی بێ مه‌رجی هه‌موو بارمته‌كانی لای حه‌ماس كراوه، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پاراستنی ژیانی سڤیله‌كان.
له‌كۆتاییدا، به‌یاننامه‌كه داوا له قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كات كه "ده‌ستبه‌جێ له بڕیاره‌كه‌ی بۆ فراوانكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له غه‌ززه پاشگه‌ز بێته‌وه."
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە