11 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
هەرێم 120 ملیار دینارەكەی خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق
پهیام
حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 120 ملیار
دیناری وەك داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد نارد لە چوارچێوەی ئەو ڕێككەوتنەی كراوە بۆ
ناردنی مووچە.
سەرچاوەیەك ئاشكرایكرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی
120 ملیار دیناری عێراقی لە داهاتە نا نەوتییەكانی خستووەتە سەر هەژماری بانكی تایبەت
بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە بەغدا.
بەپێی زانیارییەكان، ئەم بڕە پارەیە وەك پشكی گەنجینەی
حكومەتی عێراق لە داهاتە نا نەوتییەكانی هەرێم بۆ مانگی حوزەیرانی ڕابردوو هەژمار
دەكرێت و لە ڕێگەی لقی بانكی ناوەندی لە هەولێرەوە نێردراوە.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ڕێككەوتنی دارایی
نێوان هەولێر و بەغدا دێت كە پرۆسەی گەیاندنی داهاتەكان لە بەرامبەر دابینكردنی
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕێكدەخات.
بە پێی ئەو سەرچاوەیە ناردنی ئەو پارەیە ئامانج لێی
لابرنی لەمپەری ناردنی مووچەی هەرێم، هەرچەندە تا ئێستا حكومەتی هەرێم پابەند نەبووە
بە ناردنی نەوت، سەرەڕای ئەوەی پێشتر لەسەری رێككەوتوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە