7 کاتژمێر پێش ئێستا
119 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ئه‌ورووپا ناتوانێت ڕێگه‌ی فرشتنی نه‌وتمان لێ بگرێت
په‌یام
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌ورووپا بتوانن ڕێگری فرۆشتنی نه‌وتیان لێ بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.
عه‌لادین برووجه‌ردی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، دووپاتی كرده‌وه كه پێشنیازی ڕووسیا و چین سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، بڕگه‌ی په‌نجه‌نان به دوگمه‌ی گێڕانه‌وه‌ی سزاكان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌خۆ ناگرێت.
له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا برووجه‌ردی ئاشكرایكرد: ئێران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر بوونی پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بوشهێر، به‌ڵام به مه‌رجێك كه ته‌نیا هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕووسی بن.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند كه هیچ بڕگه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی سزاكان له پێشنیازی ڕووسی-چینی‌دا نییه، و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان نابێت ئه‌گه‌ر ڕێگری لێبكرێت له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به‌ڵكو هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له وڵاتانی دیكه‌ش بكات له هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌یان.
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی بروجه‌ردی ئاماژه‌یه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕێگری له فرۆشتی نه‌وتی لێ بكرێت، ئێران هه‌ڵده‌سێتێت به داخستنی گه‌رووی هورموز.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە