1 کاتژمێر پێش ئێستا
45 جار خوێنراوەتەوە
ڕێكخراوی دەریاوانیی نێودەوڵەتی: 2500 دەریاوان لە گەرووی هورمز دەرباز كران
پەیام
ڕێكخراوی دەریاوانی نێودەوڵەتی ژمارەی ئەو دەریاوانانەی ئاشكرا كرد كە بەر لەوەی بەهۆی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژییەكانەوە پڕۆسەكە هەڵپەسێرێت لە گەرووی هورمز ڕزگار كران.
ئارسینیۆ دۆمینگیز ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی دەریاوانیی نێودەوڵەتیی نەتەوە یەكگرتوەكان بڵاوی كردەوە: نزیكەی 2500 دەریاوان لە گەرووی هورمز دەرباز كران لە كاتێكدا بەهۆی داخستنی گەرووەكەوە زیاتر لە 11 هەزار دەریاوان گیریان خواردووە.
ئارسینیۆ دۆمینگیز ڕایگەیاند: ئەو دەریاوانانە لە نێو 115 كەشتیدا لە گەرووی هورمز دەرباز كراون.
رێكخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانی پڕۆسەی دەربازكردنی دەریاوانەكانی لە گەرووی هورمز بەشێوەیەكی كاتیی هەڵپەسارد دوای ئەوەی هێرش كرایە سەر كەشتییەك لە كاتی تێپەڕبوونی لە گەرووی هورمز.
ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی بۆ دەستكەوتنی گەرەنتی و پێش ئەوەی پڕۆسەی دەربازكردنی دەریاوانەكان لە گەرووی هورمز دەست پێبكاتەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران و عومان و ئەمریكادا دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە