2 کاتژمێر پێش ئێستا 61 جار خوێنراوەتەوە

ئەڵمانیا.. هێرشبەرەكەی سەر بازاڕی كریسمس كە چالاكێكی دژە ئیسلامە سزادرا

پەیام

دادگایەكی ئەڵمانیا سزای هەتاهەتایی بەسەر پزیشكێكی سعوودیدا سەپاند كە چالاكێكی دژە ئیسلامە و بە ئۆتۆمبێلێك هێرشی كردبووە سەر بازاڕێكی كریسمس و بەو هۆیەوە زیاتر لە 300 كەس بوونە قوربانی.

دادگایەكی شاری ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەر پزیشكێكی دەروونیی سعوودی بەناوی "تاڵب جەواد عەبدولموحسن" (51 ساڵ) سەپاند. تۆمەتبارەكە بە كوشتنی شەش كەس و هەوڵی كوشتنی 338 كەسی دیكە لە هێرشێكی دڕندانەدا بۆ سەر بازاڕێكی كریسمس لە كۆتایی ساڵی 2024 تۆمەتبار كرابوو.

هێرشەكە لە 20ی كانوونی یەكەمی 2024 ڕووی دا، كاتێك ناوبراو بە ئۆتۆمبێلێكی خێرا خۆی كێشا بە نێو كۆمەڵێك كڕیاردا و بەهۆی زۆریی ژمارەی قوربانییەكان و كەسوكاریان، دادگاییكردنەكە لە هۆڵێكی گەورەی كاتی لە دەرەوەی شار بەڕێوە چوو.

دادگاكە جەختی لەوە كردەوە كە تاوانەكە "زۆر مەترسیدارە"، ئەمەش وا دەكات ئەگەری ئازادكردنی لە داهاتوودا نزیك بێت لە مەحاڵ. 

بەپێی لێكۆڵینەوەكان، عەبدولموحسین كە لە ساڵی 2006 گەیشتووەتە ئەڵمانیا، چالاكێكی توندی دژەئیسلامە و هاوسۆزیش بووە بۆ بیرۆكە توندڕەوە ڕاستڕەوەكان و تیۆرەكانی پیلانگێڕی.

وتەبێژی دادگاكە ئاماژەی بەوە كرد "تۆمەتبار تووشی "شێواوی كەسایەتی نەرجسی" بووە و تەنها خۆی دەبینێت و هیچ ئازارێكی قوربانییەكان هەستی نەجوڵاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری بومەلەرزەكەى ڤەنزوێلا بۆ 920 گیانلەدەستدان و هەزاران بریندار بەرزبووەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا.. هێرشبەرەكەی سەر بازاڕی كریسمس كە چالاكێكی دژە ئیسلامە سزادرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەردەلوول دووملیۆن كەسى لە ژاپۆن ئاوارە کردووە و ژیانی لە تایوان پەكخستووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان و ئیسرائیل ڕێكەوتنێكیان بۆ كاری هاوبەش لە واشنتن واژوو كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەپۆلێكی گەرما ئەوروپای گرتووەتەوە و تەنگی بە ملیۆنان هاووڵاتی هەڵچنیوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری بومەلەرزەكەى ڤەنزوێلا گەیشتە 235 گیانلەدەستدان و 4300 بریندار

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕافایل گروسی: تواندنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران یەكێكە لە بژاردەكان

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین یاسایەكی نوێ دژى نەیارانی لە دەرەوەی سنوورەكانی جێبەجێ دەكات

سەرەتا