11/09/2025 1105 جار خوێنراوەتەوە

بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێم، ئەنجومەنی دەوڵەت كۆدەبێتەوە

پەیام

ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی ئەنجومەنی دەوڵەت كرد سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، كە كێشە و ناكۆكی لە نێوان بەغداد و هەولێر دروست كردوە.

بەپێی نوسراوەكە كە دەست پەیام كەوتووە، داوا لە ئەنجومەنی دەوڵەت كراوە بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو یاسایانە بخەنە ڕوو كە هەرێمی كوردستانی پابەند كردوە بە ڕادەستكردنی داهاتەكانی ناوخۆ بە بەغداد.

هەر بە پێی نوسراوەكە، هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی دەوڵەت كۆبوونەوە لەسەر ئەو پرسە ئەنجام دەدەن و ڕاوێژ بە ئەندامان و ڕاوێژكاران دەكەن و لە ئەگەری گەیشتن بەهەر ئەنجامێك تاوەكو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو وەڵامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەدەنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی پەیام، حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە وەڵامدا، داوا دەكات كە یاسای كارگێری دارایی پەیڕەو بكرێت، كە لە پشكی حكومەتی عێراق داهاتە فیدراڵییەكان لە گومرگ و باج لە سەدا 50ی بگەرێتەوە هەرێمی كوردستان، هەروەها ڕسوومات و پێ بژاردنی ناوخۆ لە سەدا سەدی بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەوە لەكاتێكدایە، سێشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی كرد و تیایدا پێشنیاری دوو شاندەكەی هەرێم و بەغداد خوێندرایەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشنیارەكان جێی هەڵوەستە لەسەركردن بووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری دا بۆ یەكلاكردنەوەی داهاتی نەوتی و نانەوتی، ئاڕاستەی ئەنجومەنی دەوڵەتیان بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەى ئەمریکا هۆشدارى بە هاووڵاتیانی ئەمریکی دەدات و دەڵێت: عێراق بەجێبهێڵن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ هێرشێكی ئاسمانییدا؛ فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شد كوژرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق تۆمه‌تباری ڕفاندنی ڕۆژنامه‌نووسه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق دەیەوێت سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بکڕێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ شیعییه‌كان له‌ جووڵه‌دان بۆ دیاریكردنی شوێنگره‌وه‌ی مالیكی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دڕ داوای خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار چڕكراونەتەوە و پارتى یەکێتى هێشتا ڕێکنەکەوتوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    داخستنی ئاسمانیی عێراق ڕۆژانە زیانی ملیۆنان دۆلارى بە خەزێنەی گشتی گەیاندووە

سەرەتا