2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
له هێرشێكی ئاسمانییدا؛ فهرماندهیهكی حهشد كوژرا
پهیام
بۆردومانکردنی بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە تەلەعفەر کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای حەشد و چەکدارێکی دیکەی لێکەوتەوە.
لە ئاکامی بۆردومانکردنی بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە قەزای تەلەعفەر ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئەمریکاوە، فەرماندەیەکی باڵای حەشد و چەکدارێک کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.
دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە میانی دوو ھێرشی ئاسمانیدا، بارەگای فەوجی ٥٣ی کۆماندۆی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای تەلەعفەر، لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئەمریکاوە بۆردومان کراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە بەپێی ئامارە بەراییەکاندا لە ئاکامی بۆردومانەکەدا فەرماندەی فەوجەکە، یاسین محەمەد سادق ناسراو بە ئەبو تەھا تورکمانی و چەکدارێکی دیکە کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە