1 کاتژمێر پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
لایهنه شیعییهكان له جووڵهدان بۆ دیاریكردنی شوێنگرهوهی مالیكی
بە پێی سەرچاویەکی هەواڵ لایەنە شیعەکان دەستیان بە جوڵە کردووە بۆ دیاریکردنی کەسێک لەبری نوری مالیکی تا ببێتە پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بۆ میدیای عێراقی ئاشکرای کرد کە بەشێک لە هێزە کاریگەرەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دەستیان کردووە بە تاوتوێکردنی چەند ناوێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران، ئەمەش دوای ئەوەی نوری مالیکی وەک کاندیدی فەرمیی هاوپەیمانییەکە ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەی ئەمریکا بووەوە.
هاوکات دەشڵێت: بەرەیەک لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و هەندێک لە لایەنە ئایینییەکان دژی نوێکردنەوەی ویلایەتی دووەمی محەمەد شیاع سودانین، ئەمەش وایکردووە لایەنەکان بکەونە جۆرە بنبەستێکی سیاسییەوە و گەڕان بەدوای "کاندیدی سازان" دا دەستی پێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە، فراکسیۆنی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" کە سودانی سەرۆکایەتی دەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە کە کاندیدی یەکەم و کۆتایی ئەوان تەنها سودانییە، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەر بوار بۆ مانەوەی سودانی نەمێنێتەوە، ناوی "بەها ئەعرەجی" جێگری پێشووی سەرۆکوەزیران وەک جێگرەوەیەکی بەهێز ئامادە کراوە.
هەرچەندە پێشتر بڕیاردرابوو پرسی سەرۆکوەزیران بۆ دوای کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران و ئەمریکا دوا بخرێت، بەڵام پێدەچێت تا ١١ی نیسان ناچار بن یەکێک لەم بژاردانە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ یەکلایی بکەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە