پێش 2 هەفتە 226 جار خوێنراوەتەوە

تڕەمپ هەڕەشەى لە ئێران کرد و ستایشى وڵاتانی کەنداوی کرد

پەیام

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی گەڕانەوەی ئێران بۆ "سەردەمی بەردین" دەکات و ڕایدەگەیەنێت ئەگەر تاران ڕازی نەبێت بە ڕێککەوتن، سەرجەم وێستگەکانی کارەبای ئەو وڵاتە بۆ ماوەی ٣ هەفتە لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا تێکدەشکێنن. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و هەڕەشەی بۆردومانکردنی سەرجەم تۆڕە ستراتیژییەکانی کارەبای ئەو وڵاتەی کرد. ترەمپ جەختی لەوە کردەوە ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ ماوەی نزیکەی ٣ هەفتە بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجیان گەڕانەوەی ئێرانە بۆ "سەردەمی بەردین" ئەگەر نەیەنە سەر مێزی گفتوگۆ، وتیشی: "ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن، هەموو وێستگەکانی وزەیان بە توندی و ڕەنگە لە یەک کاتدا بپێکین. " لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەبارەت بە وردەکارییە سەربازییەکان، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە واشنتۆن هەرگیز ڕێگە نادات هیچ زیانێک بەر هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بکەوێت. ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاوبەشە ستراتیژییەکانی دەمێنێتەوە و لەم قۆناغە هەستیارەدا ڕێگری لە هەر هێرشێکی پێچەوانە دەکەن کە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە. 

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ترەمپ ستایشی هەڵوێستی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکای کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوپاسی تایبەتی ئاراستەی وڵاتانی (ئیسرائیل، سعوودیە، قەتەر، ئیمارات و بەحرەین) کرد. ترەمپ هاوکاری و هەماهەنگی ئەو وڵاتانەی لە پرۆسە سەربازییەکەدا بە "سەرسوڕهێنەر" وەسف کرد، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بوونی بەرەیەکی یەکگرتوو لە دژی سیاسەتەکانی تاران لە ناوچەکەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا: هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا هاوپەیمانییەکی جیهانی لە ٤٠ وڵات پێکدەهێنێت بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێشتا كاتی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی تاران و واشنتن دیاری نه‌كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌وڵێكی دیبلۆماسییان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌ست پێ كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا بەنیازە كتێبی جەنگ چاپ بكاتەوە و بەسەر هاووڵاتیان دابەشی بكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بە توندی هۆشداری دایە بەغداد و باڵیۆزی عێراقیشی بانگهێشت كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى پشتیوانینەکردنى ئەمریکا، ترەمپ تاووتوێی كەمكردنەوەی هێزەكانیان لە ئەورووپا دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆسکۆ: سیاسەتی دەستدرێژیکارانە شکستی هێنا و ڕۆڵمان هەبوو لە ئارامیی ناوچەکەدا

سەرەتا