2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
زنجیرەیەک هێرشی دیکەی مووشەکی کرایە سەر تەلئەبیب و دەورووبەری
ئێران و حیزبوڵا بە هێرشێکی موشەکیی چڕ و بەکارهێنانی موشەکی هێشوویی، تەلئەبیب و باکووری ئیسرائیلیان کردە ئامانج و زیانی ماددی گەورەیان لە ١١ ناوچەی جیاوازدا لێکەوتەوە.
میدیاکانی ئێران و ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە شەپۆلێکی نوێی هێرشە موشەکییەکان ناوەڕاست و باکووری ئیسرائیلی گرتووەتەوە، کە تێیدا موشەکی "هێشوویی" لەلایەن ئێرانەوە بەکارهێنرا.
بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی کەناڵی ١٢ و ١٣ی ئیسرائیلی، ئەم هێرشە وەک "لێدانێکی هاوبەش" لەلایەن تاران و حیزبوڵاوە لە یەک کاتدا ئەنجامدراوە، بووەتە هۆی دروستکردنی فشارێکی زۆر لەسەر سیستەمی بەرگریی.
ئامارە فەرمییەکان کە لەلایەن ڕادیۆی ئیسرائیل و دەستەی پەخشی فەرمییەوە بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە پاشماوە و پارچەکانی موشەکە هێشووییەکان لە ١١ شوێنی جیاوازی ناوچەی "تەلئەبیبی گەورە" کەوتوونەتە خوارەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە