2 کاتژمێر پێش ئێستا
183 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: ناتۆ "پڵنگێکی کاغەزییە" بیر لە کشانەوە دەکەمەوە
پەیام
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند بەهۆی پشتگوێخستنی واشنتۆن لە جەنگی دژی ئێران، بەجدی بیر لە کشانەوە لە هاوپەیمانی ناتۆ دەکاتەوە و بەریتانیاش بە خاوەنی هێزێکی دەریایی پەککەوتە و "کەشتییەکی بێکەڵک" وەسف دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "تەلەگراف" ی بەریتانی، هێرشێکی توندی کردە سەر هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) و ڕایگەیاند، ئەم هاوپەیمانێتییە ئێستا بووەتە "پڵنگێکی کاغەزی" و هیچ کاریگەرییەکی مەیدانی نەماوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە شکستی ناتۆ لە پشتیوانیکردنی ئەمریکا و بەشدارینەکردنی لە جەنگی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، پاڵنەری سەرەکییە بۆ ئەوەی بە جدی هەنگاوی کشانەوەی وڵاتەکەی لەو ڕێکخراوە سەربازییە تاوتوێ بکات.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەکانی ئاراستەی لەندەن کرد و ڕایگەیاند کە شانشینی یەکگرتوو لە ئێستادا خاوەنی هێزێکی دەریایی کارا نییە. ترەمپ بە شێوازێکی تەنزئامێزەوە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو وڵاتە تەنها ١ کەشتی فڕۆکەهەڵگری هەیە و ئەویش لە کارکردن کەوتووە و هیچ سوودێکی سەربازی نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە