12 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
"خـەلیل حەیـیە لە ژیاندایە و نوێژی مردووی لەسەر تەرمی كوڕەكەی ئەنجامداوە"
پەیام
ئەمڕۆ خەلیل حەییە سەرۆكی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە نوێژی مردووی لەسەر تەرمی كوڕەكەی ئەنجامدا، كە لە بۆردومانەكەی دەوحەدا شەهید بوو.
لە ڕاگەیەنراوێكدا بزووتنەوەی حەماس بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ خەلیل حەییە سەرۆكی بزووتنەوەكە لە كەرتی غەززە دوای ئەنجامدانی ڕێكاری ئەمنی پێویستەوە لەلایەن حكومەتی قەتەرەوە، نویژی مردووی لەسەر هەمامی كوڕی و شەهیدانی دیكەی هێرشەكەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر شاندی دانوستانكار لە دەوحە ئەنجامدا.
ڕاگەیەنراوەكەی حەماس هەواڵی شەهیدبوونی خەلیل حەییەی ڕەتكردووەتەوە و جەختی كردەوە، كە ناوبراو هێشتا لە ژیاندایە، ئەوەیش دوای ئەوەی كۆمەڵێك هەواڵی دژ بەیەك لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو بارەیەوە بڵاوكرانەوە.
پێشتر سەرچاوە زایۆنییەكان بڵاویان كردبووەوە، تا ئێستا هیچ وێنەیەك و تۆمارێكی دەنگی نییە كە ئاماژە بە ڕزگاربوونی بەرپرسانی حەماس یان بریندار نەبوونیان لە هێرشەكەدا بكاتەوە، هەروەها حەییە ڕۆژی ڕابردوو لە مەراسیمی نوێژی مردوو لەسەر تەرمی پێنج شەهیدی فەڵەستینی و ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانی قەتەر ئامادە نەبوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە