2 کاتژمێر پێش ئێستا 77 جار خوێنراوەتەوە

لوتكەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی ـ ئیسلامی لە قەتەڕ بەڕێوەدەچێت

پەیام 

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: لوتكەی نائاسایی عەرەبی ـ ئیسلامی تاوتوێی پڕۆژەبڕیارێك لەبارەی هێرشەكانی قەوارەی زایۆنی دەكات.

ماجد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتەكە ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە، لوتكەی نائاسایی عەرەبی ـ ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ دەبەسترێت و تیایدا تیشك دەخاتە سەر پێشهاتە مەترسیدارەكانی ناوچەكە، هەروەها تاوتوێی پڕۆژەبڕیارێك لەبارەی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر وڵاتی قەتەڕ دەكرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ وردەكاریی لەبارەی پڕۆژەبڕیارەكەوە نەدركاند، بەڵام ڕاشیگەیاندووە: پڕۆژەكە لە میانەی كۆبوونەوەی ئامادەكاریی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پێشكەش دەكرێت كە سبەی، یەكشەممە، بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ ڕاشیگەیاندووە: لوتكەی عەرەبی ـ ئیسلامی لەم كاتەدا ئاماژە و مانای تایبەتی هەیە و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هاوسۆزی قەتەڕن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تیرۆرەی لەلایەن ئیسڕائیلەوە بەرانبەری دەكرێت.

سێشەممەی ڕابردوو سوپای داگیركەری زایۆنی هێرشی ئاسمانیی كردە سەر باڵەخانەی نیشتەجێبوونی سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحە و لە ئەنجامدا چەند ئەندامێكی حەماس و ستافی سەركردەكان لەگەڵ پۆلیسێكی قەتەڕی شەهید بوون و حەماسیش ڕایگەیاند: سەركردەكانیان لە هێرشەكە ڕزگاریان بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوتكەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی ـ ئیسلامی لە قەتەڕ بەڕێوەدەچێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هەوڵی تیرۆركردنی شاندەكەى قەتەر هێرشی ڕاستەوخۆ بوو بۆ سەر پێشنیازەكەی ترەمپ"

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران: دانوستانەكانی میسڕ زۆر جددی و بێ پێكەنین بوون

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەحمەد شەرع: هەوڵمانداوە ڕێككەوتن لەگەڵ هەسەدە تاکۆتایی ئەمساڵ جێبەجێبكرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    "خـەلیل حەیـیە لە ژیاندایە و نوێژی مردووی لەسەر تەرمی كوڕەكەی ئەنجامداوە"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل بانگەشەی دەستگیركردنی چەند ئێرانییەک لە سووریا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل پلانی ڕاگواستنی دانیشتووانی غـ.ەززە ڕادەستی ئەمریكا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پڕۆژەی نیشتەجێبوونی جوولەكەنشین لەسەر خاكی فەڵەستین فراوانتر دەکرێت

سەرەتا