11 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
ئەحمەد شەرع: هەوڵمانداوە ڕێككەوتن لەگەڵ هەسەدە تاکۆتایی ئەمساڵ جێبەجێبكرێت
پەیام
ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا ڕایدەگەیەنێت: هەوڵمانداوە ڕێككەوتن لەگەڵ هەسەدە تاکۆتایی ئەمساڵ جێبەجێبكرێت، چونکە سووریا لە مسقاڵێك لە خاك و خۆڵەكەی خۆش نابێت.
دەشڵێت "ئەگەر باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرەو هەر جۆرە دابەشبوونێك بڕوات، ئەوا توركیا و عێراق بە توندی ئازاریان پێدەگات".
شەرع لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: سەقفی ئازادی لە سووریا فراوانە و حاڵەتی تەندروست و گونجاویش بوونی دەنگی ناڕازییە، دەبێت یاسا مافی دەسەڵات و گەل بپارێزێت، دامەزراوەی ڕاگەیاندن مافی خۆی بپارێزێت.
وتیشی: ڕێككەوتن لەگەڵ هەسەدە ماوەكەی تا كۆتایی ئەمساڵی بۆ دانراوە و هەوڵی ئەوەمان داوە بەندەكانی تاكو مانگی 12 جێبەجێ بكرێت.
سەبارەت بە قەوارەی زایۆنیش شەرع وتی: ئیسرائیل وای داناوە، كە كەوتنی ڕژێمی ئەسەد دەرچوونی سووریایە لە ڕێككەوتنی ساڵی 1974، هەرچەندە سووریا لە ساتی یەكەمەوە پابەندی خۆی پێوە دەربڕیوە، وتیشی: لەگەڵ ئیسرائیل گفتوگۆ لەسەر ڕێككەوتنی ئەمنی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ساڵی 1974 یان شتێكی هاوشێوە دەكەین.
شەرع ڕایشیگەیاند: هەندێك لە سیاسەتەكانی ئیسرائیل ئەوە نیشاندەدەن بە ڕووخانی ڕژێمەكەی ئەسەد غەمبار بوون، ئیسرائیل پلانی دابەشكردنی سووریای هەیە و دەیەوێت ببێتە مەیدانێك بۆ ململانێكان لەگەڵ ئێرانییەكاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە