11 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل بانگەشەی دەستگیركردنی چەند ئێرانییەک لە سووریا دەكات
پەیام
سوپای زایۆنی بانگەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە خاكی سووریا و دەستگیركردنی چەند شانەیەكی سەر بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەو وڵاتە دەكات.
لە ڕاگەیەنراوێكیدا سوپای قەوارەی زایۆنی بڵاویكردووەتەوە، كە هێزەكانیان زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان لەناو خاكی سووریا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەنجام داوە و ژمارەیەك شانەی سەر بە "فەیلەقی قودسی"ی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا، دەستگیر كراون.
ئەوەش خراوەتەڕوو شانە دەستگیركراوەكان لە ژمارەیەك ئەندام پێكهاتوون و بۆ لێكۆڵینەوە بۆ ناو قەوارەكە گواستراونەتەوە.
بانگەشەی ئەوەش كراوە، كە دەستگیركراوەكان، فەرمانیان لە یەكەی 840ی سەربە فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران وەرگرتووە، بۆ ئەوەی چەندین هێرشی دژ بە قەوارەكەیان ئەنجام بدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە