1 کاتژمێر پێش ئێستا
158 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: بەمزووانە نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرین
پەیام
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم رێکارە ئیداری و تەکنیکییەکانی تایبەت بەناردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان تەواو بوون و لەماوەیەکی زۆر نزیکدا پرۆسەی دابەشکردنی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات.
سەلیم روکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی پشکی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کۆتایییان پێهاتووە و لەماوەیەکی نزیکدا پرۆسەی گەیاندن و دابەشکردنی دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ لەپارێزگای کەرکووک پرۆسەکە کۆتایی دێت.
وتەبێژی وەزارەتەکە جەختیشی کردەوە، تەواوی هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ تاوەکو گەیشتنی نەوتی سپی بە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لەوە زیاتر دوانەکەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە