1 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: وەڵامی بچووكترین هەڵەی ئەمریكا و ئیسرائیل بەتوندتر دەدەینەوە

پەیام

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل كە وەڵامی بچووكترین هەڵەیان بە چەند هێندە دەداتەوە.

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی "فارس"ی نیمچەفەڕمی، حسێن موحیبی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران، هەڕەشەی لە ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل كرد و ڕایگەیاند: تاران بە هێزێكی چەند هێندە وەڵامی هەر دەستدرێژییەك دەداتەوە. 

ناوبراو جەختی لەوە كردەوە كە تاران بە چەندهێندە وەڵامی بچووكترین هەڵەی دوژمن دەداتەوە و هەرگیز بێدەنگ نابێت.

موحیبی ئاماژەی بەوەش كرد "لە هەلومەرجی ئێستادا واشنتۆن و تەلئەبیب توانای ئەوەیان نییە هیچ ئۆپڕاسیۆنێكی كاریگەر و سەركەوتوو لە دژی ئێران ئەنجام بدەن و خۆیشیان زۆر باش بەم ڕاستییە دەزانن". 

هەروەها وتی: دوژمن لە بەرانبەر ئیرادەی گەلی ئێراندا تووشی شكست بووە، ئەگەر هەڵەكانیشیان دووبارە بكەنەوە، دیسانەوە تێك دەشكێن. 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، وتەبێژی سوپای پاسداران باسی لەوە كرد كە لێدوانە دوژمنكارانەكانی سەركردەكانی ئەمریكا و قەوارەی ئیسرائیل تەنیا بە ئامانجی كاریگەریدانان لەسەر ڕای گشتیی نێوخۆیی وڵاتەكانیانە و ئەم جۆرە وتارە تووندانە بۆ پاراستنی حیزب و پێگەی سیاسیی خۆیان لە شكستخواردن لە هەڵبژاردنەكاندا بەكار دەهێنن، بەڵام هەرگیز ناتوانن بەرانبەر توانای بەرگرییەكانی ئێران خۆڕاگر بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەڵامی بچووكترین هەڵەی ئەمریكا و ئیسرائیل بەتوندتر دەدەینەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەترسی هەڕەشەكانی ئێران، ئەمریكا كارمەندانی پێنج باڵیۆزخانەی كەمكردەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. دیمەنێكی ژیریی دەستكردی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ڕێگە بە كەشتییەكانی ئەمریكا نادەین جارێكی دیكە بگەڕێنەوە كەنداو

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    توركیا: كەس پشتیوانیی لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ناكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    تۆم باراك: مەترسی و هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێران لە ئارادا نەماوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێكدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئوردون دەیان كەس كوژران و بریندار بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەڵەستین.. دوو سەربازی ئیسرائیل كوژران و سیانی دیكەش برینداربوون

سەرەتا